هەسەدە دەڵێت چەکدارانی سوریا ڕێککەوتنیان شکاندوە
و پێش کشانەوەی شەڕڤانان چوونەتە دێرحافر و مەسکەنە و بەهۆی پێکدادانیشەوە
شەهیدیان داوە لە کاتێکدا 48 کاتژمێر بۆ کشانەوە دانراوە، سوپای سوریاش دەڵێت
هەسەدە پردی شوعەیبی لە ڕەققە تەقاندوەتەوە و ڕێککەوتنی پێشێل کردوە.
هەواڵ:KNNC
هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە
بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پێکدادانەکانی عەفنانی
ڕۆژئاوای ڕەققە، دوای هێرشێکی ناپاکانەی چەکدارانی دیمەشقبووە بۆسەر سەر پێگەکانی شەڕڤانان،
کە ئەوەش پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامەی نێوەندگیری نێودەوڵەتیی بوو.
لە ڕێککەوتنەکەدا ئاگربەست و وادەی 48 کاتژمێری
بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە شارۆچکەکانی دێرحەفەر و مەسکەنە دیاریکراوە. بەڵام حکومەتی
دیمەشق پێش تەواوبوونی کشانەوەکە کاروانی سەربازی و چەکی قورس و تانکی بۆ ناوچەکە
جێگیرکرد و هێرشی کردە سەر چەکدارەکانمان و لە ئەنجامدا ژمارەیەک شەڕڤانمان شەهیدبوون
و برینداربوون.
هەسەدە وتویەتی"ئێمە ئەوانەی پێشێلی ڕێکەوتنەکەیان
کردووە و ناپاکیان لە هێزەکانمان کردووە، بە تەواوی بەرپرسیاری ئەم شەڕە دەزانین، لەگەڵ
ئەوەشدا بەرپرسیارییەتی تەواو لە ئەستۆی هێزە نێوەنگیر و پشتیوانەکانی
ڕێککەوتنەکەیە بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان و داوایان لێدەکەین هەرچی زووە دەستوەردانی
بەپەلە بکەن بۆ پەرەنەسەندنی شەڕ و ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان.
لەلایەکی دیکەوە سوپای سوریا ڕایگەیاند: کە
هەسەدە ڕێککەوتنی شکاندوە و "چەکدارانی قەندیل" کە مەبەستیان شەڕڤانانی
هەسەدەیە ڕێککەوتنیان شکاندوە و پردی شوعەیبیان لە ڕەققە تەقاندوەتەوە...
89 جار خوێندراوەتەوە