ساڤایا لە هەرێمی کوردستانە و ئەمڕۆ تۆم باراکیش لێرە دەبێت

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 17/01/2026
کوردستان
+
-

مارک ساڤایا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆش تۆم باراک و مەزڵوم کۆبانێ لە هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردوەتەوە، مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق گەیشتە هەولێر و هاتنەکەی هاوکاتە لەگەڵ کاتی کۆبونەوەکەی تۆم باراک و مەزڵوم کۆبانێ لە هەولێر.

 

ساڤایا پێشتر ڕایگەیاندوە لەگەڵ "بڕیاردەرانی دروست" لە عێراق کاردەکات و جەختیکردوەتەوە لەسەر کارکردن بە کردار نەک تەنها قسە، لە کاتێکدا بەردەوام جەختی لە چەکداماڵینی گروپەچەکدارەکانی عێراق کردوەتەوە و ئاماژەی داوە بەوەی ئەمەریکا عێراق بەهێز دەکاتەوە بە دەوڵەتداریی و سەربەخۆبوونی.

 

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە بڕیارە ئەمڕۆ تۆم باراک، نێردەی ترەمپ بۆ سوریا بگاتە هەولێر و لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە کۆببێتەوە و ئامانج لە کۆبوونەوەکەش تاووتوێکردنی بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریایە...

80 جار خوێندراوەتەوە