فەرماندەی ئاساییشی
حەلەب دەڵێت سەرباری ئازار و زەحمەتییەکان دواجار کورد سەردەکەوێت و سەرکەوتنەکەی
نیشانی جیهان دەدات.
هەواڵ:KNNC
زیاد حەلەب، فەرماندەی
هێزەکانی ئاسایش لە حەلەب لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، بەڵێن بە گەل و هەموو جیهان
دەدەن کە دەست لە بەرگری هەڵناگرن و دواجار سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.
فەرماندەی ئاسایشی حەلەب
وتی: "ئێمە بۆ گەلەکەمان و هەموو دونیا رایدەگەیەنین کە بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان
و بە هەموو جیهانی نیشان دەدەین کە سەرکەوتوو دەبین.
زیاد حەلەب ئاماژەی بە
سەختی دۆخەکەش کرد و وتی: "ڕاستە ئێمە ئێستا ئازار و زەحمەتی و ناڕەحەتی زۆر دەکێشین، بەڵام
دڵنیاین لە کۆتاییدا هەر ئێمە سەردەکەوین و بە هەمووان دەڵێین کورد چەند نەبەزە."
338 جار خوێندراوەتەوە