بەڕێوەبەری خۆسەر هۆشداریی دەدات و بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
بۆ پاراستنی ناوەندە تەندروستییەکانی حەلەب و دەڵێت کارەسات دەقەومێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەری خۆسەر لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی لەبارەی کەرتی تەندروستی
گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبدا و دەڵێت کارەسات دەقەومێت.
خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا
وتویەتی، بەردەوامی تۆپبارانەکانی نەخۆشخانەی خالید فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسوود مەترسی
ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکان و بریندارەکان و کارمەندانی پزیشکی دروست دەکات و
ترسی کارەساتی مرۆیی زیاتر دەکات، هەربۆیە بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێودەوڵيتی دەکەین
بۆ پاراستنی ناوەندەکان و قوربانییەکان چونکە وا بڕوات کارەساتی مرۆیی دەقەومێت...
146 جار خوێندراوەتەوە