ئیلهام ئەحمەد: مەرجی ئێمە پاراستنی کورد و خۆبەڕێوەبەرییانە لە حەلەب

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 10/01/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەریی خۆسەر دەڵێت مەرجیان خۆبەریوەبەرییە لە گەڕەکە کوردنشینەکان و دەبێت کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی دڵنیایی لە پاراستنی کورد بدات بەپێی ڕێککەوتنی 1ی نیسان.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەریی خۆسەر دەڵێت مەرجیان خۆبەڕێوەبەرییە لە گەڕەکە کوردنشینەکان و دەبێت کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی گرەنتی پاراستنی کورد بکەن بەپێی ڕێککەوتنی 1ی نیسان.

 

ئیلهام ئەحمەد بە ناوی بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕایگەیاند: پێشوازی لە پێشنیاری دەسەڵاتە نێوەندگیرییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەو هێزانەی کە لە شێخ مەقسود ئامادەبوون بەرەو ڕۆژهەڵاتی فوڕات بە شێوەیەکی پارێزراو.

 

سەرکردەکەی ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت هەموو هەنگاو و هەوڵەکان دڵنیایی لە پارێزراوی کورد بدەن لەگەڵ ئەوەشدا، مەرجە ئەنجومەنی سەربەخۆ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب هەبێت و خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن، بەپێی ڕێککەوتنی 1ی نیسان...

153 جار خوێندراوەتەوە