ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی
ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی دەربارەی تێکشکاندنی چەند هێرشێکی
گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بڵاوکردەوە
هەواڵ: KNN
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە،
گروپە چەکدارەکانی (عەمشات، حەمزات و نورەدین زەنکی) کە لەلایەن دیمەشقەوە پاڵپشتی
دەکرێن، لە میحوەری وادی زەیتون ەوە هیڕشیان
هێنا بە مەبەستی گەیشتن بۆ ناو گەڕەکی شێخ
مەقسوود و لە هێرشەکاندا تانک و چەکی قورسیان بەکار دەهێنا بەڵام لە
لایەن هێزەکانمانەوە تێکشكێندران و هەوڵەکانیان پوچەلکرایەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی
ئاسایش ئاماژەی بەوە کردووە: هێزەکانمان
توانیویانە بە توندی بەرپەرچی هەردو هەوڵەکە بدەنەوە و پاش شەڕێکی قورس، هێرشبەرانیان
ناچار کردوە پاشەکشە بکەن و لە میحوەرەکە بکشێنەوە
374 جار خوێندراوەتەوە