ئاساییشی ناوخۆی حەلەب: تەواوی هەوڵی چەکداران بۆ هاتنەنێو گەڕەکە کوردییەکان شکستیهێناوە

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 08/01/2026
کوردستان
+
-

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دەڵێت هێرشەکانی چەکدارانی دیمەشق بەردەوامن و تەواوی هەوڵەکانیشیان بۆ هاتنە نێو گەڕەکە کوردییەکان شکستی هێناوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

هێرشی چەکدارانی دیمەشق بۆسەر گەڕەکە کوردییەکان لە سێهەم ڕۆژیدا بەردەوامە و ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ڕایگەیاند، هێرشی چـ.ـەكدارانی سەر بە حكومەتی سوریا بەردەوامە و ژمارەی قـوربانیان زیادیانکردووە.

 

دەشڵێت، لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 کەسیش برینـداربوون، 4 چـەكداریش بەدیل گیراون و تـەرمی 6چـەكداریش بەجێماون.

 

ئاسایش ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم هەوڵ و پەلامارەكانی چـەكدارانی سەر حكومەتی دیمەشق بۆ چوونە نێو گەڕەكانی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و كاستێلۆ تێكشكێنراون....

415 جار خوێندراوەتەوە