هەسەدە: دۆخی حەلەب ئاماژەیە بۆ ڕوودانی شەڕێکی گەورە

KNN : Kurdish News Network
01:57 - 07/01/2026
کوردستان
+
-

هەسەدە دەڵێت نزیکەی 100 تانک و زرێپۆش گەمارۆی گەڕەکە کوردییەکانیان داوە و دۆخی حەلەب ئاماژەیە بۆ ڕوودان و هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورە و بەرفراوان

 

هەواڵ:KNNC

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لەبارەی دۆخی حەلەبەوە پەیامی نوێی دا و ڕایگەیاند: تا ئێستا 80 تانک و زرێپۆش گەمارۆی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و ناوچە کوردنشینەکانیان داوە و مەترسی گەورە لەسەر ئەو ناوچانە و خەڵکەکەی هەیە، چونکە ڕێگە نادەن هاوکاریی مرۆیی و تەندروستیی بچیتە ژوورەوە.

 

هەسەدە وتوشییەتی ئەو دۆخەی لە حەلەب دەگوزەرێت مەترسیدارە و ئاماژەیە بۆ ڕوودانی شەڕی گەورە لەگەڵ هەموو ئەو گروپانەی تێوەگلاون.

 

بەپێی ئامارەکان لە دوێنێوە 7 کەس لە گەڕەکە کوردنشینەکان بە بۆردومانی چەکدارانی دیمەشق شەهیدبوون و نزیکەی 60 کەسیش برینداربوون.

 

لای خۆشییەوە ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ مەترسی گەورەی لەسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: دۆخی ناوچەکە نزیکە لە قەومانی کارەساتی گەورەی مرۆیی...

286 جار خوێندراوەتەوە