ژمارەی قوربانییانی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب لە بەرزبوونەوەدایە و گەیشتە
46 کەس.
هەواڵ:KNNC
بۆردومانکردنی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب،
لەلایەن چەکدارانی سەر بە دیمەشقەوە بەردەوامە و لە دوێنێوە 46 کەس بوونەتە قوربانیی
هێرشەکان.
بەپێی ئامارەکان لە 46 کەسە تا ئێستا 5 کەس لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب
شەهیدبوون و 41 کەسی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.
هاوکاتی ئەوەش تا ئێستا بۆردومانی چڕی ئەو ناوچانە دەکرێت و چەکداران هەوڵی
چوونە نێو گەڕەکە کوردییەکان دەدەن...
281 جار خوێندراوەتەوە