ئەمڕۆ دوشەممە (٥ی١ی٢٠٢٦)، سایتی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە، عەزیز حەمید زەنگەنە باژێروانی مەکۆی کەرکوكی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندێكی یاوەری، سەردانی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوكیان كرد.
هەواڵ: KNN
لە دیدارێکدا دۆخی سیاسیی پارێزگاکە و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان تاوتوێكران، وەفدی میوان ستايشی كارەكانی پارێزگاریان کرد لە گەیاندنی پڕۆژەکان بۆ گەڕەکەكان بەبێ جیاوازی
لەوبارەیەوە باژێروانی كەركوك دەڵێت: هەمیشە بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی هەر هەوڵێك بووە بۆ خزمەتی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان، داكۆكی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان. لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا كەركوك زۆر پشتگوێخرابو، بەڵام ئێستا هەوڵەكان بەگەڕ خراون بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە، ئێمەش پشتیوانی ئەو هەوڵانە دەكەین و داكۆكیكارین لە داواكاری و مافی ڕەوای هاوڵاتیان كە قوربانی زۆریان داوە و شایستەی خزمەت و پێشكەوتنی زیاترن.
164 جار خوێندراوەتەوە