پاش ئەوەی پۆستی
جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان کە پشکی کوردە لە دوو گەڕی دەنگداندا یەکلا نەبوویەوە،
ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.
هەواڵKNNC
دوێنێ دوای
یەکلابوونەوەی پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سوننە بۆ هەیبەت حەلبوسی و جێگری
یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی شیعە بۆ عەدنان فەیحان، پڕۆسەی هەڵبژاردنی پۆستی
جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەچو کە پشکی کوردە و هەریەک لە شاخەوان عەبدوڵڵا
و ڕێبوار کەریم کاندیدبوون بۆ پۆستەکە و لە دوو گەڕی دەنگداندا هیچ کامیان
نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن و 50+1 تێپەڕێنن کە دەبێت 166 دەنگ و زیاتر بێت.
لە گەڕی یەکەمدا
ڕێبوار کەریم 153 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا 119 دنگی بەدەستهێنا، پاشان دوای
کاتژمێرێک دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان گەڕی دووهەم دەستی پێکرد و بە هەمان شێوە
کەسیان دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا و دەنگی هەردووکیان گۆڕانکاریی بەسەردا هات، ڕێبوار کەریم 156 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵاش 102دەنگی بەدەستهێنا و پۆستەکەی کورد یەکلایی نەبوویەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ
گەڕێکی دیکەی دەنگدان بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان
بەڕێوەبچێت و لەوبارەیەوە هادی عامری ڕایگەیاند: پڕۆسەکە لەدوای نیوەڕۆدا
بەڕێوەدەچێت، لای خۆشییەوە بەنگین ڕێکانی وەزیر لە حکومەتی عێراق لە پشکی پارتی و
بەشدار لە کۆبوونەوەکانی پرسەکە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکان بەردەوامن جیا لە بۆچوونە
جیوازەکانیش ئەوەی ڕوودەدات کێشەی سیاسیی و کەسیی چەند شتیکی دیکەیە...
486 جار خوێندراوەتەوە