به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی شامی شه‌ریف له‌بری ناوهێنانی دیمه‌شق له‌لایه‌ن
باڵیۆزی نوێی توركیا له‌سوریا كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكه‌وته‌وه.
هەواڵ:KNNC
دوای ئه‌وه‌ی نوح یه‌لماز- له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس له‌بری وشه‌ی دیمه‌شق شامی- شه‌ریفی نوسی ، پۆسته‌كه‌ی
كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو هه‌ندێك
ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێگرتوه كه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌كاریهێناوه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی
سه‌رده‌می داگیركاری
عوسمانییه‌كانه و هه‌ندێكیش له‌وبڕوایه‌دان كه‌توركیا دان به‌ناوی
دیمه‌شقدا نانێت و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچونانه‌شدا هه‌ندێكی تر پێیان وایه شام
له‌زمانی عه‌ره‌بیدا ئاماژه‌یه بۆ دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری و شه‌ریف -یش هێمایه بۆ
پیرۆزییه‌كه‌ی هه‌روه‌ك ناوهێنانی قودسی شه‌ریف.
ئەم مشتومڕە لە چوارچێوەیەکی هەستیاردا دێتە ئاراوە، چونکە بوونی دیپلۆماسی
تورکیا لە سوریا تا ئێستاش لەلایەن زۆرێك له‌خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بە گومانەوە سەیر
دەکرێت، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی یادەوەرییەکانی پەیوەست بە سەردەمی عوسمانی.
313 جار خوێندراوەتەوە