هەفتەیەکی
ساردمان لەپێشە و ساڵی نوێش بەفراویی دەبێت و لە ناوەندی شارەکان بەفر دەبارێت، لە هەندێک ناوچە 1 مەتر بەفر دەبارێت.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی هەرێمی
کوردستان لە نوێترین پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوا ڕایگەیاند: لە 27ی ئەم
مانگەوە واتە شەممەی داهاتوو تا 30 مانگ کە دەکاتە سێشممە، بارستەهەوایەکی سارد
ڕوو لە ناوچەکە دەکات و نمەباران و بەفری لەگەڵ دەبێت.
کەشناسیی
ئاماژەی بەوەداوە، کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر شارەکان، لە ڕۆژی دوشەممەدا زیاتر دەبێت
و پلەکانی گەرماش بەڕیژەیەکی بەرچاو دادەبەزن، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە جیا لە ناوچە
شاخاویی و سنورییەکان، بەفر لە ناوەندی سلێمانی و دهۆک دەبارێت.
لای خۆشییەوە کەشناس
شاڵاو هیدایەت لەبارەی شەپۆلی بارانی سەرەتای ساڵی نوێ بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: پێشبینی
بارانبارینی زۆرباش بۆ هەموو ناوچەکان دەکرێت، کە بڕەکەی لە 40 بۆ 150 ملیمە،
کاریگەرییەکەشی لەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت
لەبارەی بەفربارینیش
ئاماژەی بەوەدا سەرەتای ساڵ بەفرێکی باش دەبارێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویی و
سنوریی ڕاپەرین و هەولێر و بادینان پێشبینی بارینی 1 مەتر بەفر دەکرێت و ئاستەنگی
هاتوچۆ دروستدەبێت و ڕێگەکان دەگیرێن، لەگەڵیشیدا بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ 7 پلە ژێرسفری سیلیزیی دادەبەزن...
866 جار خوێندراوەتەوە