لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا 14 وڵاتی جیهان دژایه‌تیكردنی خۆیان بۆ دروستكردنی 19 كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون له‌كه‌ناری خۆرئاوا ده‌ربڕی.
هەواڵ:KNNC
ئه‌مرۆ چوارشەممە هه‌ریه‌ك له وڵاتانی کەنەدا، دانیمارک، فەرەنسا، ئەڵمانیا،
ئیتاڵیا، ئایسلەندا، بەلجیکا، ئێرلەندا، ژاپۆن، هۆڵەندا، نەرویژ، ئیسپانیا و ماڵتا،
بەریتانیا، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا دژایه‌تیكردنی خۆیان بۆ بڕیاری دروستکردنی
19 کۆمەڵگەی
نیشتەجێبوونی نوێ لە كه‌ناری خۆرئاوای فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن حكومه‌تی
ئیسرائیله‌وه ئیدانه كردوه‌و به پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و مەترسیی و ناسه‌قامگیری
زیاتر دایانناوه.
جه‌ختیش له‌وه‌كرده‌وه ئەو هەنگاوانە
مەترسیی پەکخستنی جێبەجێکردنی پلانی گشتگیر له غەززە دروست دەکەن و داواش له‌ئه‌لئه‌بیب
كراوه له‌بریاری فراوانخوازی و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبون پاشگه‌زبێته‌وه.
دوێنێش یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەڵێنی دا کە سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە نه‌چێته ده‌ره‌وه‌و و بەشی باکووری خاکەکە بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون بگۆڕێت كه ئەوەش پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داویانه هه‌ربۆیه دواتر وه‌زیره‌كه‌ی ئیسرائیل له‌قسه‌كانی پاشگه‌زبوه‌وه.
568 جار خوێندراوەتەوە