وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ده‌ڵێت؛ نابێت كورد له‌سوریا
پشتگوێ بخرێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئایشە گول دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(
دەم پارتی) له‌باره‌ی ڕێککەوتننامه‌ی 10ـی ئادار، ڕایگەیاند: سوریایەکی دیموکراسی ده‌توانێت
بەشداری لە دیموکراسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیادا بکات وجه‌ختیشیكرده‌وه،كه
پێشهاتەکانی سوریا کاریگەرییان له‌سه‌ر توركیا ده‌بێت
به‌وته‌ی ئایشه گوڵ پێویستە بە گفتوگۆ‌و دانوستان گشت پرسه‌كان له‌سوریا چارەسەر بکرێن و هه‌موو ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ش
وه‌ك هه‌ڕه‌شه ده‌رده‌كه‌ون به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌ره‌و چاره‌سه‌رده‌چن.
دوپاتیشیكرده‌وه ،كه‌پێویسته كورد له‌سوریا به‌ئازادی بژێن و نابێت پشتگوێ
بخرێن.
وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌مپارتی سوریا وڵاتێكی فره كه‌لتورو ناسنامه‌یه و ئه‌وه‌ش
زاده‌ی هه‌زاران ساڵه بۆیه له‌بری سه‌پاندنی مۆدێلێكی مه‌ركه‌زی و فه‌رامۆشكردنی
پێكهاته‌كان باشتره په‌نا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك ببرێت كه تیایدا هه‌موان
هه‌ست به‌ئازادی خۆیان بكه‌ن.
97 جار خوێندراوەتەوە