بۆ کۆچی دوایی حاجی یاسین، پیاوە میهرەبانە گەرمیانییەکەی کورد

KNN : Kurdish News Network
02:15 - 25/12/2025
کوردستان
+
-

حاجی یاسین پیاوە دڵفراوان و میهرەبانەکەی گەرمیان و دڵسۆزی کورد و کوردستان کۆچی دوایی کرد

 

 

هەواڵ:KNNC

 

پیاوێک لە قوڵایی گەرمیان لەناوچەی داوێ لە مەلاییەوە بۆ جەلالی و لەجەلالیەوە بۆنەوشێروانی پیاوێک لەژیانی سەردانی حزبێک یان سیاسیەکی نەکردوە ئیلا ئەوان سەردانیان کردوە، پیاوێک هەر کات کوردستان پێویستی پێ بێت لولەی بڕنەوەکەی بۆ پاراستنی خاکی کورد و کوردستان ئامادەبوو حاجی یاسین ئەو پیاوەی نە ئەنفالکردنی پێنج براو خوشک و نەڕژێمی  بەعس نە جەرگسوتانی بەدەستی داعش کۆڵیان پێنەدا،خەڵک و کوردستان قەرزاری ئەم پیاوەن پیاوێکی نورانی و بەخنشدە و دڵفراوان وەک خۆی دەیوت بیرم نیە لەژیانم کەسێ هەبێ لێم ڕەنجابێت و قسەی لەگەڵما نەبێت پیاوێک پڕاوپڕ لەئاینی ئیسلام وەک خۆی دەیوت 45 دانە ساڵە بڕوام نییە نوێژی هەینیم لەدەست چووبێت  هەمیشە دەم بەخەندە وەک کوردەواری دەڵێ وەک بڵیێ نوری ئیمان بەنێوچاوانیەوەیە ئیسلام وکوردایەتی پێکەوە بەجوانی گرێدابوو وەک دەڵێن کاتێ نوێژی دەکرد پشتێنی جلە کوردییەکانی دەبەست کاتێ لێیان پرسی بۆلەکاتی نوێژ پشتێن دەبەستی لەوەڵامدا ووتی بۆخوای گەورە خۆم جوان وحازرنەکەم ئیتر بۆکێم بێ پیاوێک گەر جارێ سەردانت کردایە حەزت دەکرد دووبارە بچێتەوە خزمەتی،

ئەم پیاوە دوو هەڵوێستی زۆر گەورەی هەبوو

 

یەکەمیان لەکۆڕەوی ساڵی 1991یە گەرمیان کاتێ خەڵک برسی وگرانی بوو دووچاڵە گەنمی عەمبارکراوی گەورەی هەبوو کردییەوە بەخشی بەخەڵک پیێانی ووت ئەوەی پارەی بوو بیداتەوە ئەوەشی نەیبوو هەزار جار گەردنی ئازادبێ.

هەڵوێستی دوەمی

شەڕی هاتنی داعش کاتێ خەڵکی بەیات و ناحیەی سلێمانبەگ ئاوارەبوون ئەم پیاوە سەرەڕای ئەنفال و شەهیدی دووبارە دوێخانەکەی کردەوە بۆ سەدان ماڵی عەرەب و تورکمانی سوننە نشین کە ماوەی دووساڵ داڵدەیانی دا لەناوچەی داوێ کاتێ لیێانی پرس خوێنی شەهیدو ئەنفالەکان فەرمووی پێغەمبەرو پیاوچاکان بخشندە بوو خواش بەخشندەی خۆش ئەوێ ئەیاندەمە دەست خوا چونکە خودا ماڵێکی حەڵاڵی پێ بەخشیوم نەک لەقیامەت قورس بێت لەسەرم.

پیاوێک تا وەسفی بکەیت هێشتا کەمە بەداخەوە شەوی سیێشەممە لەسەر چوارشەممە دڵەگەورەکەی لەشاری کەرکووکی قودسی کوردستان لەلێدان کەوت....

60 جار خوێندراوەتەوە