به‌پێی راپۆراێكی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، له‌مانگی ڕابردودا
به‌غداد به‌به‌های 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتوه.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌ی سۆمۆدا هاتوه کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی
تشرینی دووەمدا گەیشتووەتە 106,593,352 بەرمیل، داهاتی بەدەستهاتوو لەو فرۆشتنه گەیشتووەتە
6,595,391,000 دۆلار.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه لە بڕی گشتی
هەناردەکراو، 98,709,795 بەرمیل لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق وهەروەها هەناردەی
هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بڕی 7,583,733 بەرمیل بووە و
له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌كۆی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بڕی 299,824 بەرمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی
ئوردن كراوه.
260 جار خوێندراوەتەوە