جوانڕۆ محەمەد: هەرێم ڕۆژانە 3.57 ملیۆن لیتر بەنزینی دەست دەكەوێت

KNN : Kurdish News Network
04:02 - 22/03/2026
ئابوری
+
-

جوانڕۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان باس لەوەدەکات، لە کاتێکدا تێچووی بەرهەمهێنانی بەنزین لە ناوخۆی هەرێم زۆر کەمترە، بەڵام هاووڵاتیان ناچارن بە نرخی گرانتر بەنزین بکڕن.
لە نوسینێکدا جوانرۆ محەمەد باسی لەوەکردووە: بەپێی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی، ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ پێداویستی ناوخۆ تەرخان دەکرێت کە دەتوانێت ڕۆژانە 3.57 ملیۆن لیتر بەنزین دابین بکات بەڵام ئەوەی دەبینرێت:
• لە ناوچەکانی تری عێراق لیتری بەنزین بە 450 دینارە.  لە هەرێمی کوردستان هاووڵاتی ناچارە پەنا بۆ بەنزینی بازرگانی گرانبەها ببات.
دەقی نوسینەکەی:

🔻 هەرێم ڕۆژانە 3.57 ملیۆن لیتر بەنزینی دەست دەكەوێت
🔻بڕینی (50) هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم یەكێك لە كارتەكانە

بۆچی هاووڵاتییانی هەرێم بەنزین بە 975دینار دەکڕن، لە کاتێکدا تێچووی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی زۆر لەوە کەمترە؟

بەپێی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی، ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ پێداویستی ناوخۆ تەرخان دەکرێت کە دەتوانێت ڕۆژانە 3.57 ملیۆن لیتر بەنزین دابین بکات بەڵام ئەوەی دەبینرێت:
• لە ناوچەکانی تری عێراق لیتری بەنزین بە 450 دینارە.
• لە هەرێمی کوردستان هاووڵاتی ناچارە پەنا بۆ بەنزینی بازرگانی گرانبەها ببات.
هۆشدارییەکەی سەرۆکی لیژنەی دارایی (یان پەرلەمانی عێراق) سەبارەت بە بڕینی ئەم پشکە، زەنگێکی مەترسیدارە.
کاتێک دامەزراوە چاودێرییەکانی ناوخۆ پەکدەخرێن و وەڵامی پرسیارەکان نادرێتەوە، دەرەنجامەکەی دەبێتە سووکایەتی بە قەوارەی هەرێم لە بەغداوە و بڕینی ئەو بەشەش دەكرێتە یەكێك لە كارتەكانی فشار لە ئاندەدا.

پێویستە: حکومەتی هەرێم شەفافییەت لە داهاتی ئەم 50 هەزار بەرمیلە و پرۆسەی پاڵاوتنەکەیدا بخاتە ڕوو شکۆی هەرێم لەوەدایە لە ناوخۆدا وەڵامدەری خەڵک بین، نەک لە بەغداوە
سەرزەنشت بکرێین.

265 جار خوێندراوەتەوە