له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سایبی ئه‌هلی
هه‌ق دۆخی سیاسیی و دوا پێشهاته‌كان تاوتوێكران.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌كه " ئه‌مرۆ نوری مالكی و قه‌یس خزعه‌لی له‌شاری
به‌غدا پێكه‌وه كۆبونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشهات و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره
بۆ ده‌ربازبوون له‌و داخرانه سیاسییه‌ی كه عیراقی تێدایه ، ئه‌مه جگه له‌باسكردنی
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سازدانی یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق كه ده‌كه‌وێته
رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه موعین
کازمی، سەرکردەی ڕێکخراوی بەدر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆده‌بێته‌وه به‌بێ به‌شداریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ
پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كاندید كراون . به‌وته‌ی كازمی کۆبوونەوەکە جیاواز
دەبێت لە
کۆبوونەوە خولییەکانی پێشوو به‌جۆرێك ،كه تێیدا گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی
کەسایەتییەک بۆ سەرکردایەتی حکوومەتی داهاتوو دەکەن.
122 جار خوێندراوەتەوە