پاتریارکی کلدانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
و ڕایگەیاند: لویس ساکۆ داوایکردوە وڵاتان ڕوو لە عێراق بکەن نەک عێراق ڕوو لەوان
بکات چونکە عێراق وڵاتی پێغەمبەران و ئایینەکانە.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پاتریارکی کلدان، ڕوونکردنەوەیەکی
بڵاوکردەوە سەبارەت بەو لێدوانانەی کە لەلایەن پاتریاریک کاردیناڵ لویس ڕافائێل لویس
ساکۆ دراوە، لە میانی وتارەکەیدا لە ڕێورەسمی ئاهەنگگێڕانى كريسمس و رایگەیاندوە:
پاتریارک ساکۆ لێدوانەکانی لە چوارچێوەی ڕاستیینەوە خۆی دەرهێنراون، ئەو جەختی کردوەتەوە کە پێویستە هەموو لایەنەکان پەیوەندییەکانییان لەگەڵ عێراق ئاسایی بکەنەوە، نەك لەگەڵ
هیچ وڵاتێکی دیکەدا، چونکە ئیبراهیم عێراقیی بووە، عێراق وڵاتی
ئایینەکان و زۆرێک لە پەپامبەرەكانە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: پاتریاک ساکۆ لە
چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی شەرقیە هەمان بیرۆکەی ڕوونکردەوە، کاتێک و وڵاتان
وتى، ڕوو لە عێراق بكەن وەک خاکی شارستانییەتەکان و خاکی ئیبراهیم هانی گەشتیاری دەدات
و پێگەی ئایینی و مێژوویی بەهێزدەكات، ئەمەش هیچ پەیوەندییەکی بە هیچ بانگەوازێکەوە
نییە بۆ ئاساییکردنەوە لەگەڵ لایەنێكى دیکەی دەرەوەی ئەم چوارچێوە.
49 جار خوێندراوەتەوە