وشەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و عێراق هەرا دەنێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 25/12/2025
عێراق
+
-

کاردیناڵیک بە بەکارهێنانی وشەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و سەرکردە عێراقییەکان توڕە دەکات و سودانی هەر لە جێگەی خۆییدا دەڵێت: عێراق پەیوەندیی خۆی لەگەڵ داگیرکەر ئاسایی ناکاتەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

لویس کاردیناڵ لویس ڕافائێل ساکۆ، لە ڕێورەسمی جەژنی کریسمسدا لە کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی سانت جۆزێف لە بەغداد، بە ئامادەبونی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: باسی ئاساییکردنەوە دەکرێت، هیواخوازم حکومەتی  نوێ پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، عێراق وڵاتی پێغەمبەران، هەروەک چۆن تەلمود لە بابل نووسراوە، پێویستە جیهان بێتە عێراق نەك بۆ هیچ ناوچەپەكی تر.

 

محەممەد شیاع سودانی کە ئامادەی مەڕاسیمەکەبوو هەر لەویادا وتی عێراق بە هیچ جۆرێک پەیوەندییەکانی لەگەڵ قەوارەیەکی داگیرکەر ئاسایی ناکاتەوە، برایەتیی و خۆشەویستیی و پێكەوەژیان و پابەندبونی شەرعی و ئاکاریی و دەستوریی بۆ عێراق پێویستە نەک شتی دیکە، وشەی ئاساییكردنەوەی لە فەرهەنگی عێراقدا بوونی نییە...

99 جار خوێندراوەتەوە