سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر
ده‌ڵێت عێراق به‌قه‌یرانێكی قوڵی دارایی و سیاسی‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و پێویستی به‌ئیداره‌دانێكی
حه‌كیمانه هه‌یه.
هەواڵ:KNNC
حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا ئاماده‌یی ده‌روونی و كرده‌یی خۆی پیشاندا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی
عیراق و راشیگه‌یاند: وڵات به‌قه‌یرانێكی قوڵی دارایی و سیاسی‌دا ده‌گوزه‌رێت بۆیه
پێویستی به‌ئیداره‌دانێكی حه‌كیمانه هه‌یه.
به‌وته‌ی حه‌كیم پابه‌ندبوون
به‌واده ده‌ستوورییه‌كان پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی
دیاری بكرێن و به‌دواشیدا سه‌رۆككۆمارو ناونانی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران .
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هیچ فراكسیۆنێك له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی عیراق نه‌یبردوه‌ته‌وه
به‌ڵكو نزیكه‌ی 10 فراكسیۆنی سیاسی پێویستیان به‌سازان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێك
بێته ئاراوه كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان بكات.
عه‌بادی راشیگه‌یاند؛ سه‌ركه‌وتنی
حكومه‌ت پشت به‌ئیراده‌ی فراكسیۆن سیاسییه‌كان ده‌به‌ستێت بۆ هاریكاری و دۆخی
ئێستای جیهانیش ئیداره‌یه‌كی وردی ده‌وێت به‌و پێیه‌ی عیراق ده‌كه‌وێته ژێركاریگه‌ری
قه‌یرانه ده‌ره‌كییه‌كان.
145 جار خوێندراوەتەوە