موقتەدا
سەدر دوای دەربڕینەکەی لویس ساکۆ دەڵێت ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی
عێراق و ئیسرائیل تاوانە و سزای لەسەرە و دەبێت هەرکێ وای وت سزا بدرێت.
هەواڵ:KNNC
دوای قسەکانی کاردیناڵ لویس ڕافائێل ساکۆ
لەبارەی هیواخوازیی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و عێراق، موقتەدا
سەدر سەرۆکی ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: داوای پەیڕەوی ئایینی ئیبراهیمی کراوە و دەبێت
لێپرسینەوە لەوانە بکرێت کە داوای لەو شێوەیە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی دەکەن.
سەدر لە پەیامەکەیدا وتویەتی، هەر کەسێک داوای
ئاساییکردنەوەی لەگەڵ ئیسرائیل بکات، لە هەر پێگە و جێگەیەكدا دابێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا
بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی
عێراق و ئیسرائیل تاوانە و یاسا سزای بۆ دیاریكردوە، هەر کەسێک هانی ئەوەبدات یان
داوای بکات، هەرکەسێک بێت، نابێت بەدوور بێت لە سزا.
موقتەدا سەدر داواشی کردوە هەرچی زووە لایەنە فەرمییە
پەیوەندیدارەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، چونکە، لە عێراقدا جێگەی ئاساییکردنەوە
و ڕەوایەتیدا نابێتەوە....
64 جار خوێندراوەتەوە