ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی کڵێسای مەسیحییەکانی کرد و پیرۆزبایی جەژنی کریسمس لە کریستییانەکان دەکات.
هەواڵ:KNNC
دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و جەژنی کریسمس سەردانی کڵێسای ماریوسفی کرد لە سلێمانی و لەلایەن قەشە ئەیمەنەوە پێشوازی لێکرا.
دانا ئەحمەد مەجید لە پەیامیدا بۆ یادی کریسمس هیوای ئاشتیی و تەبایی و پێکەوەژیانی بۆ هەموو لایەک خواست لەنێوان سەرجەم پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
هاوکات ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانەوە وتی، پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە دواکەوتن و پێکنەهێنانی کابینەی نوێ، کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی ئاساییش و سیاسی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییان دەبێت...
84 جار خوێندراوەتەوە