رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست
له‌راپۆرتێكیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌چه‌ك وپاره
پشتیوانی له‌دروزه‌كانی سوریا ده‌كرێت.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا
هاتوه پاش نۆ رۆژ له‌رووخانی رژێمی پێشوی سوریا ئیسرائیل له‌رێگه‌ی كۆپته‌ره‌وه چه‌ند
باره‌چه‌كێكی راده‌ستی دروزه‌كانی سوریا كردوه‌و به‌به‌رده‌وامیش كه‌لوپه‌لی لۆجستی
و پزیشكیی به‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی دروزه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
كه ئیسرائیل مانگانه موچه‌ی بۆ سێ هه‌زار چه‌كداری دروز بڕیوه‌ته‌وه كه بڕه‌كه‌ی
له‌نێوان 100 بۆ 200 دۆلاردایه.
له‌ماوه‌كانی رابردودا ئیسرائیل پابەندبوونی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی دروزەکان
دووپاتكردوه‌ته‌وه، کە لە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبوونەتەوە، هه‌ربۆیه
ته‌لئه‌بیب پەیوەندییەکی به‌هێزی لەگەڵ دروزەکان هه‌یه، کە شوێنکەوتوانی په‌یڕه‌و
له ئایینێکی یەکتاپەرستی جیاواز لە هەردوو ئایینی ئیسلام و جوولەکە ده‌كه‌ن .
دروزەکان ڕۆڵی بەرچاویان لە ئیسرائیل‌دا هەیه و پۆستی باڵاش لە نێو ریزه‌كانی
سوپا‌و حکومەتدا وه‌رده‌گرن.
170 جار خوێندراوەتەوە