وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی له‌كۆنترۆل ده‌رچویان
خستووەتە خوارەوە کە لە دەریای ڕەشەوە لە ئاسمانی وڵاتەکەی نزیک بووەتەوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە
خراوه‌ته خواره‌وه، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و ناتۆ له‌جۆری ئێف 16 خراونەتە حاڵەتی
ئامادەباشی بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ئاسمانی تورکیا.
هه‌رچه‌نده ئاماژه به‌وه
نه‌كراوه كه درۆنه تێكشكێنراوهكه چ وڵاتێك خاوه‌ندارێتی ده‌كات، به‌ڵام ئەم ڕووداوە
دوای هۆشداریی تورکیا دێت لە هەفتەی ڕابردوودا سەبارەت بە پەرەسەندنی رووداوه‌كانی
دەریای ڕەش وهێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر بەندەرەکانی
ئۆکرانیا كه زیانیان بە سێ کەشتی بارهەڵگری
سەر بە تورکیا گەیاند.
هێرشەکانی روسیا بۆ سەر بەندەرەکانی ئۆکرانیا دوای ئەوە هات کە مۆسکۆ هەڕەشەی
دابڕینی ئۆکرانیای لە دەریا کرد، پاش ئه‌وه‌ی كێێڤ هیرشی كرده سه‌ر سێ كه‌شتی گه‌وره
كه به‌ره‌و ڕوسیا ده‌چوون.
3708 جار خوێندراوەتەوە