باران دەبارێت
و شەپۆلی بەهێزی سەرمای توند ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەفربارین ناوەندی شارەکانیش دەگرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی
هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تا سبەی
نیوەڕۆ ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و
ناوەڕاستی هەرێم لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لەو ناوچانە.
لەبارەی
پلەکانی گەرماش ئاماژەبەوەدراوە، کە پلەکانی گەرما 3 پلە دادەبەزن، لە کاتێکدا
ئێستا بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان 17 بۆ 11 پلەی سیلیزییدایە.
لای خۆشییەوە کەشناس
پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: شەپۆلە دووڕۆژییەکەی بارانبارین
کاریگەرییەکەی لەسەر سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکوک و ڕاپەڕین زیاتر
دەبێت و باران دەبارێت،
لەبارەی
سەریساڵ و سەرەتای مانگی داهاتووش وتی، لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی یەک، یەکەم شەپۆلی
سەرمای بەهێز ڕوودەکاتە ناوچەکانمان و شەپۆلی بەفروباران ی سەرتاسەریی ناوچەکەمان
دەگرێتەوە، شەپۆلەکە بڕێکی باش لە بارانی پێیە و جیا لە بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویی
و سنورییەکان، لە ناوەندی سلێمانی و پێنجوێن و چەند ناوچەکەی دیکەی ئاوەدانیی
بەفردەبارێت...
1726 جار خوێندراوەتەوە