له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و سوریا كه له‌دیمه‌شق
به‌ڕێوه‌چوو ، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر له‌سه‌ر تێكه‌ڵابونی هه‌سه‌ده به‌سوپای سوریا كرده‌وه
هەواڵ:KNNC
هاكان فیدان رایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د
شیبانی هاوتا سورییه‌كه‌ی له‌سه‌ر هاریكاری ستراتیژی نێوان هه‌ردولا و پرسی تێكه‌ڵ
بوونی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ سوپای سوریا گفتوگۆیان كردوه و جه‌ختی
له‌وه‌شكرده‌وه كه هه‌سه‌ده به‌نیاز نییه تێكه‌ڵ به‌سوپای سوریا ببێت.
به‌وته‌ی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌بنه‌بڕكردنی داعش و هاریكارییه‌كانی
هه‌ردو وڵات له‌و پێناوه‌دا كراوه، داواشی له‌ئیسرائیل كرد واز له‌سسیاسه‌تی
فراوانخوازی بهێنێت.
لایخۆشیه‌وه
ئه‌سعه‌د شێبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا دوپاتیكرده‌وه كه تاوه‌كوئێستا هیچ
ئیراده‌و خواسانێكی هه‌سه‌ده به‌دینه‌كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی 10ی
مارس و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه وه‌ڵامێكیان
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌كه پێگه‌یشتوه و وایشی هه‌ردواكه‌وتنێك له‌پرسی
تێكه‌ڵابوونه‌كه ده‌بێته مایه‌ی سته‌مكاری
بۆ ناوچه‌ی جزیره.
226 جار خوێندراوەتەوە