بنیامین نەتانیاهۆ بە تورکیا دەڵێت خەیاڵتان خاوە کە بیر لە زیندووکردنەوەی
ئیمپڕاتۆرییەت دەکەنەوە و لە منی وەرگرن کە شتی وا هەرگیز ڕوونادات.
هەواڵ:KNNC
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی
ئیسرائیل لە میانی کۆنگرە هاوبەشەکەی دوێنێی دوای ڕاگەیاندی ڕێککەوتنی ئیسرائیل و قوبرس
و یۆنان، بەبێ ناوهێنان هێرشی کردە سەر تورکیا و ڕایگەیاند: کەسانێک هەن خەونی
زیندوکردنەوەی ئیمپڕاتۆرییەتیان هەیە، من بەوانە دەڵێم جارێكی تر کۆنترۆڵی خاکەکانمان
بکەنەوە، بە هیچ شێوەیەکیش بیری لێمەکەنەوە، چونکە شتی وا هەرگیز ڕوونادات و
خەیاڵتان خاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: "من
بنیامین نەتانیاهۆی ئیسرائیلیی و میتسۆتاکیسی یۆنانیی و نيكؤس خریستۆدۆلیدیسی
قوبرسیین لێرەدا، شانازیی بە مێژووی خۆمانەوە دەکەین لە زێدی باوباپیرانمانین، بە توانا
و خواستی بەرز و بەهێزەوە لە داهاتوو دەڕوانین، هەریەکێک لە ئێمە لە وڵاتەکانمان لە
ڕابردوودا لەلایەن ئیمپراتۆریەتە یەک لە دوای یەکەكان داگیرکرابوون، بەڵام سەربەخۆیی
خۆمان لە سەردەمی نوێدا بە ئازایەتی و قوربانییدان بەدەست هێنایەوە."
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشكرد:
بڕیارمانداوە بەرگری لە خۆمان بکەین و توانای ئەوەمان هەیە، هاوکاریشمان ئەو توانایە
بەهێز دەکات و وەک سێ وڵاتی دیموکراسی ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، پێکەوە
کاردەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی و ئازادیی...
722 جار خوێندراوەتەوە