ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەنجومەنی
وەزیران بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا به درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی نەوت لەگەڵ حکومەتی
هەرێمی کوردستان.
هەواڵ:KNNC
ئەو سەرچاوەیە بە (بەغداد تودەی)ی ڕاگەیاند "ئەو 120 ملیار دینارەی لە
داهاتی نانەوت هەرێم مانگانه بۆ به‌غداد ره‌وانه ده‌كرێت وەک خۆی دەمێنێتەوە و
مانگانە دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ئه‌ویش لە بەرامبەر پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە
مووچەی هه‌ردومانگی 11 و 12 نەدراوە".
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه "هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی کۆمپانیای
بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) بەردەوامە، لەکاتێکدا پارە نەدراوەکانی هه‌ردوو
مانگی 11 و12 هێشتا یه‌كلا نه‌بونه‌ته‌وه سەرەڕای ناردنی لیستەکان بۆ بەغدا".
1256 جار خوێندراوەتەوە