ئیسرائیل دەڵێت لە
سوریا چەکداری داعشمان دەستگیرکردو و لە ئیسرائیل لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەین
هەواڵKNNC
ئەفیخای ئەدرای
وتەبێژ لە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی شەوانەدا هێزەکانی لیوای
474ی سوپاکەیان،تۆمەتبارێکیان لە باشوری سوریا دەستگیرکرد کە لەلایەن داعشەوە ئاڕاستەکرابوو،
لەگەڵیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەندین جۆری چەک و تەقەمەنیی.
وتەبyژەکەی سوپای
ئیسرائیل وتیشی، ئۆپەراسیۆنەکە بە دایریکراوی لە ناوچەی ڕافیدبووە و دەستگیرکراوەکەش
تێوەگلاوە لە بەشداریکردنی لە چەندان چالاکیی تیرۆرستییدا هەبووە.
ئەفیخای ئەدرای ئاماژەی
بەوەکرد کە لە دوای دەستگیرکردنیشی تۆمەتبارەکەیان گواستوەتەوە بۆ ئیسرائیل و لەوێ
لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێت...
28 جار خوێندراوەتەوە