ئەمڕۆ نەوت
دابەشدەکرێت و لەوبارەیەشەوە ئاگەداریی دەدرێتە هاووڵاتییان.
هەواڵ:KNNC
دابەشکردنی نەوتی سپی
ماڵان بەردەوامە و لەوبارەیەوە یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ئاگەدارییەکی بۆ
هاووڵاتییانی سنورەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە ئەمڕۆ نەوت دابەشدەکرێت.
یەکەی سوتەمەنیی چەمچەماڵ
بە هاووڵاتییانی وتوە، ئاگاداربن لەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ
و ناحیەی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر و سەنگاو نەوت دابەش دەکرێت، کە بڕەکەی 200
لیترە و بەرامبەرە بە 104 هەزار دینار، بە پێوەری زیرەک-عەدادیش دەپێورێت.
هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردوەتەوە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن،
بەپێچەوانەشەوە ئەوانەی کارتیان نوێ نەکردوەتەوە، بۆ ئێستا ناتوانن نەوت وەربگرن،
بەڵام پڕۆسەکە بەردەوامە و دەتوانن پاش نوێکردنەوەی کارتەکانیان لە چەند ڕۆژی
داهاتوودا نەوت وەربگرن.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ دابەسکردنی نەوت لە شارەکانی عێراق بە نرخی کەمتر لە 40 هەزار دینار...
3678 جار خوێندراوەتەوە