وەزیری بەرگری
ئیسرائیل دەڵێت بە هیچ شێوەیەک لە سوریا ناکشێنەوە و بۆ هەمیشە لەوێ دەمێننەوە،
ئەو دەرفەتانەی ئێستا بۆ ئیسرائیل هاتوونەتە پێش لە ڕابردوودا بوونیان نەبووە.
هەواڵ:KNNC
یسرائیل کاتز
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هیچ نیازێکیان بۆ کشانەوە لە سوریا و نییە و
بەپێچەوانەوە لەوێ دەچەسپێن و یەک بستی سوریا چۆڵناکەن و ملیمیک ناجوڵێن، هەموو
ئامانجەکانیشیان بەدیدەهێنن.
لەبارەی
غەززەشەوە وتی، هەرگیز لە تەواوی کەرتی غەززە ناکشێنەوە،
هەروەها شوێنی نیشتەجێبوون لە بەشی باکووری کەرتی غەززە دادەمەزرێنن کە نزیکەی 2000 یەکی
نیشتەجێبوونە.
وتیشی سەردەمەکە یەکلاکەرەوە و ئیسرائیل ئێستا
لە سەردەمیی سەروەریی کراداریدایە، ماوەی دوو ساڵە و لەدوای 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە
دەرفەتگەلێک بۆ ئیسرائیل هاتوونەتە پێشەوە کە پێشتربوونیان نەبووە و مێژویین...
584 جار خوێندراوەتەوە