وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌مۆسكۆوه ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران به‌دور نازانن و تارانیش له‌هه‌ركاتێك
زیاتر ئاماده‌ی به‌ره‌نگاریبونه‌وه‌یه.
هەواڵ:KNNC
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه
عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده به‌هۆی هێرشه‌كانی
ئه‌مریكاو ئیسرائیله‌وه زیان به‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانیان كه‌وتوه به‌ڵام تەکنەلۆژیاکەیان
وەک خۆی ماوەتەوە.
عه‌راقچی راشیگه‌یاند، ئەگەری هێرشی نوێی ئەمریکا یان ئۆپەراسیۆنێکی
سەربازیی فراوانتر له‌دژی ئێران بەدوور نازانن
و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا وڵاته‌كه‌یان له‌هه‌ركاتێك زیاتر ئاماده‌ی به‌ره‌نگاریبونه‌وه‌یه.
ناوبراو له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ روسیا جه‌ختی له‌سه‌ر
چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد خۆ ئاماده‌كردنی ئێران بۆ ئه‌گه‌ری
رووبه‌رووبونه‌وه به‌و واتایه نییه كه پێشوازی له‌جه‌نگ بكه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ئیراده‌یان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
168 جار خوێندراوەتەوە