حکومەتی عێراق بڕیار لە ناردنی موچە دەدات

KNN : Kurdish News Network
10:18 - 23/12/2025
کوردستان
+
-

حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی موچەی مانگی 10 دەدات و چارەنوسی دوو موچەکەیتریش یەکلا دەکاتەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بەپێی زانیارییەکان، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت. لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی تیشک دەخرێتە سەر شایستە داراییەکانی سێ مانگی کۆتایی ساڵ و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.

 

بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا، فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 (تشرینی یەکەم) دەربچێت، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم تەواوی پابەندییە داراییەکانی خۆی بۆ ئەو مانگە جێبەجێ کردووە، کە ڕادەستکردنی نەوت، ناردنی 120 ملیار دینارە وەک داهاتی نانەوتی و پێشکەشکردنی تەرازووی پێداچوونەوە.

 

سەبارەت بە مووچەکانی مانگی 11 و 12، حکومەتی هەرێم کار  لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێک بکرێت بۆ ڕێگری لە فەوتانیان.
بەپێی زانیارییەکانی حکومەتی هەرێم داوای کردوە پارەی ئەو دو مووچەیە بە قەرز پێیان بدرێت و لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٥دا پاکتاو بکرێت، لە بابی خەرجییەکانیتر بگوازرێتەوە بۆسەر موچە.

1012 جار خوێندراوەتەوە