ئەمەریکا 70 پێگەی
داعشی لە سوریا بە ئامانجگرت و فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ئەمەریکاش دەڵێت هەموو ئەوانە لەناودەبەن کە بیەوێت ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بەئامانجبگرێت.
هەواڵ:KNNC
لەدوای هێرشەکانی شەوی
ڕابردووی ئەمەریکا بۆسەر پێگەکانی داعش لە سوریا، براد کوپەر فەرماندەی ناوەندیی
ئەمەریکا-سێنتکۆم بەیاننامەیەکی لەبارەی ڕووداوەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بە بەکارهێنانی
100 جۆری جیاوازی تەقەمەنیی و فڕۆکەی جەنگیی، 70 پێگە و ناوەند و بارەگای داعشیان
بە ئامانجگرتوە لە سوریادا و تەواوی ژێرخانی گروپەکەیان بە ئامانجگرتوە.
وتیشی، ئۆپەراسیۆنەکەی
ئەمەریکا گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە پلاندانانی داعش بۆ هێرشە تیرۆریستیەکان دژی ئەمریکا
و بەردەوامدەبن لە ڕاوەدوونانی ئەو تیرۆریستانە کە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئەمریکییەکان
و هاوبەشەکانیان لە ناوچەکە دەدەن.
ئەوەش دوای هێرشەکەی
13ی ئەم مانگە دێت بۆسەر هێزەکانی ئەمەریکا لە تەدمور، کە سێ سەربازیی ئەمەریکیی
کوژران و سێ سەربازیی دیکەش برینداربوون...
498 جار خوێندراوەتەوە