هەسەدە وەزیرانی دەرەو و بەرگریی تورکیا و سەرۆکی میتی بردە دیمەشق

KNN : Kurdish News Network
12:49 - 22/12/2025
کوردستان
+
-

وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی تورکیا و سەرۆکی میت لە سوریان و بۆ پرسی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

شاندێکی باڵای تورکیا کە پێکهاتوون لە هەریەک لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و یەشار گولـلەر وەزیری بەرگری تورکیا و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی-میت گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا  و لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سوریا کۆدەبنەوە و پرسی کورد و هەسەدەش پرسی سەرەکییەکانی نێوانیان.

 

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان ئەو شاندە باڵایەی تورکیا سەرۆکی سوریا تاوتوێی پرسی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان کورد و دیمەشق دەکەن.

 

هاوکات پرسی ئیسرائیل فراوانبوونی هەژموون و هێرشەکانی لە سوریا یەکێکی دیکەیە لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوانیان.

 

ئەوەش دوای لێدوانە توندەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەرپرسانی تورکیایە لەبارەی پرسی هەسەدە و سوپا و کۆتایی ئەمساڵیان وەک دواوادە داناوە ڕایانگەیاندوە لەدوای ئەو وادەیە ئەگەر پرسی کورد و هەسەدە بە لایەکدا نەکەوێت، ئەوان تورکیا هەنگاوی خۆی دەنێت و بژاردەی سەربازیی لەبەردەمە...

676 جار خوێندراوەتەوە