هۆشداریی لە هاتنی شەپۆلی سەرمای توند دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
09:15 - 22/12/2025
کوردستان
+
-

شەپۆلێکی بارانی سەرتاسەریی بەڕێوەیە و هۆشداریی لە هاتنی سەرمای توند دەدرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

لە سەرەتاکانی ڕۆژی زستاندا پێشبینییەکان ئاماژە بە هاتنی شەپۆلی بارانباراین و سەرما دەدەن و لەوبارەیەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە سبەینێوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژێک شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەهۆی بوونی سەرماشەوە لە ناوچەشاخاویە زۆر بەرزەکان بەفردەبارێت.

 

ئەو کەشناسە وتیشی لە کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی سەرتاسەریی ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و تیایدا ئاستی دابارین زۆرباش دەبێت بۆ هەموو ناوچەکان، لەو شەپۆلەدا تەڕو و بڕی دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

 

لەبارەی سەرماوە شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەکرد، لە یەکەمین و دووهەمین مانگی ساڵی نوێدا و لە کاتی چلەدا سەرما و سۆڵەیەکی بەهێز و توند، بەشێوەیەکی فراوان هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە...

2679 جار خوێندراوەتەوە