وەزیری جەنگی ئەمەریکا: شەڕمان نەکرد و تۆڵەی خۆمان سەندەوە

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 20/12/2025
جیهان
+
-

وەزیری جەنگی ئەمەریکا دەڵێت: ئەوان شەڕیان نەکرد و تۆڵەی خۆیان سەندەوە و ئەوانەیان ڕاوکرد کە ئەمەریکییەکانیان کردە ئامانج.

 

هەواڵ: KNN

 

پیت هێگیست وەزیری جەنگی ئەمەریکا پاش هێرشەکەی دوێنێی هێزەکانیان بۆسەر سوریا ڕایگەیاند تۆڵەی خۆیان کردەوە و لە مافی خۆیان خۆشنابن.

 

وەزیری جەنگی ئەمەریکا وتیشی، ئەوەی ڕوویدا شەڕ نەبووە، بەڵکو تۆڵەی خۆیان سەندوە لەوانەی بە ئامانجیانگرتن و زیانیان پێگەیاندن، ڕاگەیاندنی تۆڵەسەندنەوەیە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەرکردایەتی سەرۆک دۆناڵد ترامپ هەرگیز کەمتەرخەمیی ناکات و لە بەرگریکردن لە ئەمەریکا و ئەمەریکییەکان.

 

پیت هێگیست وتیشی" ئێمە ڕاستەوخۆ دوای هێرشە دڕندانەکە وتمان، ئەگەر ئەمریکییەکان بکەیتە ئامانج - لە هەر شوێنێکی جیهان - ئەوا تەواوی ژیانە کورتەکەت لە دڵەڕاوکێدا بەسەردەبەیت، ئەمریکا ڕاوت دەکات و دەتدۆزێتەوە و بێبەزەییانە دەتکوژێت، ئەمڕۆ ڕاومان کردیت و کۆتاییمان پێهێنایت"...

54 جار خوێندراوەتەوە