حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گروپی چەکداریی سوریادا
سەپاند، لەنێویاندا ئه‌بو عه‌مشه یه‌كێك له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی نزیك به‌توركیاو جۆلانی.
هەواڵ:KNNC
نووسینگەی دەرەوە و گەشەپێدانی بەریتانیا (FCDO) بڵاویکردەوە، سزاکان
بریتیین لە بلۆککردنی سەرمایە و قەدەغه‌ی گەشتکردن بۆ بەریتانیا.
ئیڤێت کوپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویكرده‌وه:
"لێپرسینەوە و دادپەروەری بۆ گشت هاوڵانیانی سوری گرنگە له‌پێناو چارەسەرێکی
سیاسیی سەرکەوتوو و بەردەوام لە وڵاته‌كه‌یان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه هه‌ریه‌ك له‌گروپه‌كانی فیرقەی حەمزە، فیرقەی سوڵتان موراد و فیرقەی
سوڵتان سولەیمان شا و له‌هه‌مان كاتیش‌دا فه‌رمانده‌ی گروپه‌كانیش سزادراون كه هه‌ریه‌ك
له محه‌مه‌د حسێن (ئه‌بو عه‌مشه) و سەیفەدین بۆلاد (ئەبوبەکر) و میقداد لوئەی
فاتیحە و غەیس سولەیمان ده‌للا سزادراون كه ده‌ستیان هه‌بوه له‌سه‌ركوتكردنی
هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا.
هاوكات دوو بازرگانی سوری – روسی كه پێشتر پشتیوانیی رژێمه‌كه‌ی به‌شار
ئه‌سه‌دیان كردوه له‌نێو سزادراوه‌كاندان.
هه‌رچی
ئه‌بو عه‌مشه‌یه كه فه‌رمانده‌ی فیرقەی سوڵتان مورادی سه‌ر به‌توركیایه رۆلێكی
خراپی دیوه له‌كاتی په‌لاماردانی شاری عه‌فرین
1497 جار خوێندراوەتەوە