كه‌ناڵی
فۆكس نیوزی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، كه توركیا بۆی نییه هێرشی سه‌ربازیی بكاته سه‌ر
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
هەواڵ:KNNC
كه‌ناڵی
فۆكس نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه ، كه‌هه‌ریه‌ك له‌فه‌ره‌نساو ئه‌مریكا دۆسێی باكوری
خۆرهه‌ڵاتی سوریا‌و پرسی هه‌سه‌ده‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیایان یه‌كلا كردوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات
له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه كۆتایی هاتوه و ئه‌و دۆسێیه به‌ته‌واوه‌تی داخراوه.
هاوكات كه‌ناڵه‌كه
له‌زاری سیاسییه‌كی ئیسرائیلی بڵاویكردوه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا كه له‌ئیمراڵییه‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیادایه‌و هه‌رهه‌ڵه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه
به‌واتای به‌رپابوونی جه‌نگێكی گشتگیر له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌لئه‌بیبیش ده‌ستده‌كات
به‌جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی و ئه‌مریكاش ئاگاداری ئه‌و نیازه‌ی ئیسرائیله.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده به‌سوپای سوریا له‌شێوه‌ی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا ده‌بێت
و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی هه‌سه‌ده‌و ئیداره‌ی خۆسه‌ریش پۆستی وه‌زارییان له‌حكومه‌ته‌كه‌ی
دیمه‌شقدا ده‌بێت.
2344 جار خوێندراوەتەوە