دوای لێدوانەکانی لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان لە پارتەکەی ئەردۆغانەوە داوای
دورخستنەوە هاکان فیدان دەکرێت و دەڵێن دەبێت دەرمانی دژەڕەگەپەزستی بدرێت بەوانەی دەیانەوێت ئاشتیی بشێوێنن.
هەواڵ:KNNC
دوای لێدوانەکانی هاکان فیدان و ڕۆژئاوای کوردستان، کە وتی ئەگەر ناچاربن دووبارە پەنا بۆ بەکارهێنانی هێز دەبەن، غالیب ئەنساریئۆغڵو پەرلەمانتاری ئامەدی پارتەکەی ئەردۆغان پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا-ئاکپارتی قسەیکرد و وتی، قسەکانی هاکان فیدان گوزارشت نییە لە بۆچوونی
هەمووان و قۆناغەکە، قسەکانی ئەو ئاستی سەرۆککۆماریان تێپەڕاندوە و سنوری
دەسەڵاتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بەزاندوە، لە کاتێکدا سیستمی تورکیا لەلایەن
سەرۆککۆمارەوە دادەڕێژرێت واتا نابێت کەس لەو لابدات، هەرکەسێکیش ئەوە بکات، ئەوا
دەبێت یان دەستلەکار بکێشێتەوە یانیش دووربخرێتەوە.
پەرلەمانتارەکەی دەمپارتی وتیشی، قۆناغەکە بۆ تورکیا زۆر هەستیارە و نابێت
هیچ لایەنێک مامەڵەیەکی وا بکات کە زیان لە پڕۆسەی ئێستا بدات و تورکیا بخاتە مەترسییەوە،
ئێستا کاتی ئەوە نییە کەس باسی داهاتووی خۆی بکات، تەنانەت عەبدوڵڵا ئۆجالانیش لە
ئیمراڵییەوە باسی داهاتووی خودی خۆی ناکات، چونکە هەمووان لە هەستیاریی قۆناغەکە
تێدەگەن.
لە کۆتایی
قسەکانیدا غالیب ئەنساریئۆغڵو وتی، پێویستە هەموو لایەک خۆبەدوربگرن لەو هەنگاوانەی زەویینەی
چارەسەریی تێکدەدەن و هەستیاریی دروستدەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت و دەرمانی دژە (ڕەگەزپەرستیی و نەتەوەیی و ناسیۆنالیزم) بدرێتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت گورز لە پڕۆسەکە بوەشێنن...
751 جار خوێندراوەتەوە