ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌بێ چه‌كداماڵینی حه‌ماس ئاشتی له‌غه‌ززه مه‌حاڵه.
هەواڵ:KNNC
به‌وته‌ی رۆبیۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی كارێكی زۆری له‌به‌رده‌مدایه
بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌رێككه‌وتنی غه‌ززه بكات و دوپاتیشیكرده‌وه هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و
هێرشێكی نوێی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل پرۆسه‌ی ئاشتی مه‌حاڵ ده‌كات كه به‌تایبه‌تیش
هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ست ئه‌و گروپه‌دا
بۆیه پێویسته حه‌ماس چه‌ك بكرێت .
وتیشی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵات پرسی دروستكردنی
هێزی سه‌قامگیریی غه‌ززه‌ی تاوتوێكردوه .
سه‌باره‌ت به‌لوبنانیش رۆبیۆ هیوای خواست دانوستانی نێوان
ته‌لئه‌بیب و به‌یروت ئه‌نجامی باشی هه‌بێت و حكومه‌تێكی به‌هێزله لوبنان بێته
ئاراوه كه توانای چه‌كداماڵینی حیزبوڵای هه‌بێت.
سەبارەت بە سودان، ڕوبیۆ
جەختی لەوە کردەوە کە "ئامانجی دەستبەجێ لە سودان وەستاندنی شەڕەکانە پێش ساڵی
نوێ".
سەبارەت بە پرسی ئۆکرانیا،
ڕوبیۆ دووپاتیکردەوە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە پێشکەوتنی
بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا ڕێگەیەکی دوور و درێژی ماوە و
پێویستی بە کارکردن و هەماهەنگی زیاتر هەیە.
84 جار خوێندراوەتەوە