به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنیانه‌ی هه‌واڵگری به‌ریتانیا كه به‌م دواییانه
په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵماڵراوه‌و له‌میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاوكراونه‌ته‌وه،
پادشای ئوردن پێشنیازی بۆ له‌نده‌ن و واشنتۆن كردوه سیستمی پادشایه‌تی بۆ عێراق
بگه‌ڕێنرێته‌وه.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی راپۆرتێكی ڕۆژنامەی میدڵ ئیست مۆنیتەردا، شاعه‌بدوڵای پادشای ئوردن له‌سه‌روبه‌ندی
رووخانی رژێمی پێشوی عیراق پێشنیازی بۆ هه‌ریه‌ك له‌تۆنی بلێری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و
كاته‌ی به‌ریتانیا و جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردوه ده‌سه‌ڵاتی پادشایه‌تی بۆ
عیراق بگه‌ڕێننه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شازاده حه‌سه‌نی مامی وه‌ك پادشا بۆ عێراق
دیاری بكه‌ن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه
تۆنی بلێر ڕاستەوخۆ بیرۆکەی دامەزراندنی دەسەڵاتی پاشایەتی هاشمی لە عێراق ڕەت نەکردۆتەوە
و ئاماژەی بەوەشکردووە، ناکۆکییەکە لەسەر کەسایەتی شازادە حەسەن بووە، کە حکومەتی
بەریتانیا ڕەتیکردووەتەوە.
هاوكات شارەزایانی بەریتانیا
تۆنی بلێریان ئاگادارکردەوە کە گه‌ڕانه‌وه‌ی سیستمی پادشایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی هاشمی بۆعێراق ره‌نگه ببیته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی
ناكۆكی چونكه له‌نێو خودی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاشمی له‌ئوردن ناكۆكی له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات هه‌یه.
996 جار خوێندراوەتەوە