ئه‌مڕۆ هه‌ینی
رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە برسێتی لە کەرتی غەززە "کۆتایی
هاتووە"، بەڵام هێشتا زۆرینەی ڕەهای دانیشتوانی غەززە به‌ده‌ست نه‌بوونی
ئاسایشی خۆراكه‌وه گیرۆده‌ن.
هەواڵ:KNNC
ده‌سته‌ی چاودێری ریزبه‌ندكردنی
ئاسایشی خۆراك() كه‌باره‌گاكه‌ی له‌رۆمایه جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه به‌پێی
دواهه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان كێشه‌ی برسێتی له‌غه‌ززه نه‌ماوه به‌تایبه‌تیش له‌پاش
ئاگربه‌ستی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2025.
وه‌ك ده‌سته‌كه
ئاماژه‌ی پێكردوه كه هه‌رچه‌نده دەستڕاگەیشتن
بە پێداویستییە خۆراکییە مرۆییەکان و بازرگانییەکان باشتر بووه به‌ڵام هێشتا دۆخه‌كه
له غه‌ززه"هەستیار"ە، چونکە زۆربەی دانیشتووان ڕووبەڕووی ئاستێکی بەرزی
نه‌بونی ئاسایشی خۆراک دەبنەوە.
لایخۆشیه‌وه
رێكخراوی ئۆکسفام فەرەنسی کە هاوکاری مرۆیی لە ناوچە ناکۆکی و کارەساتەکاندا دابین
دەکات، ڕایگەیاندووە ک"برسێتی لە غەززە لە ئاستێکی مەترسیدار و ڕێگریدا ماوەتەوە"،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه کە "ئیسرائیل
ڕێگە بە هاوکارییەکی زۆر کەم دەدات بۆ غەززە و بەردەوامە لە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی
دەیان ڕێکخراوی مرۆیی دانپێدانراو".
185 جار خوێندراوەتەوە