وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت نابێت هەسەدە وەک هێزێکی سەربەخۆ بچێتە نێو سوپای
سوریا و دەبێت تاک تاک ببنە سەربازی ئەو وڵاتە، ئەگەریش تا کۆتایی ساڵ ئەوە ڕوونەدات
تورکیا هەنگاودەنێت.
هەواڵ:KNNC
یەشار گولـلەر وەزیری بەرگریی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی
بەشداریی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە سوپای سوریادا ڕایگەیاند: پێویستە
هەسەدە وەک سەرباز و تاک بەسذاری سوپای سوریا بکەن و بەهیچ شێوەیەک نابێت وەک یەکەکی
سەربەخۆ یاخود خۆبەڕێوەبەریی لەنێو سوپای سوریادا بن و بەجۆرە تێکەڵبکرێن.
وەزیرە تورکییەکە وتیشی، تورکیا هیچ شێوازێکی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای
سوریا پەسەند ناکات جگە لەوەی ببنە بەشیک لە سوپاکە بەبێ سەربەخۆیی.
وەزیری بەرگری تورکیا وتیشی، کۆتایی ئەمساڵ ئەو وادەیەیە کە دانراوە بۆ
تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا و لەدوای کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە تورکیا ئامادەی
هەموو ئەگەرێکە و تەواوی بژاردەکانی لەبەردەمدا کراوەیە...
175 جار خوێندراوەتەوە