ئاڵدار خەلیل بۆ هاکان فیدان: ئێوە کێن تا ئارامییتان کۆتایی بێت؟

KNN : Kurdish News Network
03:30 - 20/12/2025
کوردستان
+
-

ئاڵدار خەلیل وەڵامی هاکان فیدان دەداتەوە و دەڵێت ئێوە کێن تا ئارامییتان نەمێنێت، ئەوە ئێمەین ئارامییمان کۆتایی دێت و 15 ساڵە بەهەموو جۆرێک لە ڕۆژئاوا دەدەن ئێستاش بەربەستن بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق.

 

 

هەواڵ:KNNC


ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە وەڵامی توندی هاکان فیدانی دایەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی ئارامیی تورکیا لەسەر هەسەدە و ڕووی دەمی کردە هاکان فیدان و تورکیا و وتی" ئێوە کێن تا ئارامییتان کۆتایی بێت بەرامبەر بە ئێمە و بە ئێمە بڵێن ئارامییمان تاقی مەکەنەوە، بە پێچەوانەوە ئەوە ئێمەی کوردین کە ئارامییمان بەرامبەر تورکیا کۆتاییهاتوە، ئێمەین 15 ساڵە لەژێر هێرش و هەڕەشە و داگیرکارییەکانی تورکیاداین."

 

سەرکردە کوردەکە وتیشی، تیناگەن تورکیا چ کارەیە لە سوریا تا دەستوەردان لە هەموو شتێکدا بکات، حکومەتی سوریا بەو جۆرەی تورکیا و هاکان فیدان قسەناکەن و باس لەو شێوازە تێکەڵکردنەی هەسەدە و سوپا ناکەن، کە تورکیا داوای دەکات.


ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەشدا دوای ئەو هەموو کارەی تورکیا بە ڕۆژئاوای کوردستانی کردوە، ئێستاش بەربەستی گەورەن لەبەردەم ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق و ناهێڵن ئاشتیی سەقامگیریی لە وڵاتەکە بەدیبێت و کۆتایی بە شەڕ و ئاڵۆزی بێت.

 

قسەکانی ئاڵدار خەلیل دوای ئەودێت کە هاکان فیدان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڕەشەی لە کورد و هەسەدە کرد و وتی "ئارامییمان تاقیمەکەنەوە با هێرش نەکەینە سەرتان و پەنا بۆ بژاردەی سەربازیی نەبەین."

456 جار خوێندراوەتەوە