مارکا ساڤایا پیرۆزبایی لە دکتۆر بەرهەم دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:43 - 13/12/2025
کوردستان
+
-

مارک ساڤایا پیرۆزبایی لە دکتۆر بەرهەم دەکات و دەڵێت هیچ کەسێک لەو شایستەتر نییە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە چونکە خۆی پەنابەریی بینیوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

مارک ساڤایا نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق پیرۆزبایی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد بۆ وەرگرتنی  پۆستی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕایگەیاند: "بە دڵسۆزییەکی قوڵەوە سوپاسی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەم بۆ پاڵپشتی یەکلاکەرەوەی لە هەڵبژاردنی سەرکردەی تیژ و دیدەوان و سەرۆکی پێشووی عێراق، دکتۆر بەرهەم ساڵح بۆ سەرکردایەتیکردنی پرسی پەنابەران لە نەتەوەیەکگرتوەکان."

 

 

لە هەمان کاتدا لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هاوڕێی ئازیزم دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکەم بە بۆنەی وەرگرتنی ئەم پۆستە گرنگەی تایبەتە بە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و پاراستنی ئاوارەکان،

 

ساڤایا وتویەتی، هیچ کەسێک لە دکتۆر بەرهەم زیاتر شایستەی ئەو بەرپرسیارییەتییە نییە، چونکە خۆی ڕۆژانیک وەک پەنابەرێک ژیاوە.

 

نێردەی ترەمپ ئاماژەی بەوەکردوە، دیاریکردنی دکتۆر بەرهەم بۆ ئەو مێژوویی یە چونکە سەرۆککۆماری سەردەمێک لە سەردەمەکانی عێراقە، ئەو عێراقەی ئەو تیایدا نێردەیە پۆستیکی باڵا و گرنگی لە نەتەوەتەکگرتوەکان وەرگرتوە و بەرپرسیارییەتی جیهانیی بەدەستەوەیە...

101 جار خوێندراوەتەوە