ئەم هەفتەیەش حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنابێتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:15 - 09/12/2025
کوردستان
+
-

دوو مانگ دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامنەداوە و بەیانیش کۆنابێتەوە.

هەواڵ:KNNC

بەیانی چوارشەممەوە وادەی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستانە، بەڵام بەیانیش هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نادرێت،

 

لەوبارەیەوە ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزیرەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە ئەم هەفتەیەش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆنابێتەوە.

 

بۆ دوو مانگ دەچێت لە 15ی تشرینی یەکەم-10ەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامنەداوە، واتا کۆتاکۆبوونەوە لەپێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە....

34 جار خوێندراوەتەوە