بومەلەرزە ژاپۆنی هەژاند و 30 کەس بوونە
قوربانیی و هەزاران کەس ماڵەکانیان بەجێهێشت.
هەواڵ:KNNC
بەهۆی بومەلەرزەیەکی بەهێزەوە لە ژاپۆن 30 کەس
بوونە قوربانی و دەسەڵاتی وڵاتەکەش دەڵێت تسۆنامیش دروستبوە.
دەزگای کەشناسیی ژاپۆن ڕایگەیاند، بومەلەرزەکە
گوڕەکەی 7.5 پلەی ڕێختەر بووە و لە هەندێک لە کەناراوەکانیش تسۆنامی دروستبووە هۆشداری بۆ پارێزگاکانی هۆکایدۆ دراوە،
لە ئاومۆری و ئیواتێش ئاستی ئاو بەهۆی تسۆنامییەکەوە 20 بۆ 70 سانتیم لە چەند
بەندەرێک بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەکان بەهۆی بومەلەرزەکەوە 30 کەس
برینداربوون و 90 هەزار کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.
ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری 80 کیلۆمەتر لە
کەناراوەکانی پارێزگای ئاومۆری بووە و قوڵاییەکەشی 54 کیلۆمتربووە لەژێر زەوییەوە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا دەزگای کەشناسیی وڵاتەکە هۆشدارییان لە دروستبوونی تسۆنامیدا و پاش بومەلەرزە و تسۆنامیە کەمهێزەکەی شەوی ڕابردوو ئاستی هۆشدارییەکەیان دابەزاند...
258 جار خوێندراوەتەوە